میسی تەنها لەم هەفتە دوو خەڵاتی بردەوە


میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، تەنها لەم هەفتەیە دووجار بووە باشترین یاریزان لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی  ئەوروپاو خەڵاتی تایبەتی پێ دەدرێت.
یەکەم خەڵاتی میسی، باشترین یاریزانی یارییەکانی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بوو، ئەو یاریزانە توانی پێش دی لێگت و مین سۆن و فێرمینۆ بکەوێت و لە لایەن یۆفاوە ببێت بە باشترینی هەفتە.
هەروەها ئەو گۆڵەی کە لە دیخیای گۆڵچی یانەی مانچستەریونایتدی کرد، بە جوانترین گۆڵی ئەم هەفتە دیاری کراو  توانی تەنها لەم هەفتە دوو خەڵات بباتەوە.
میسی لە ئێستادا بە ١٠ گۆڵ، گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکەیەو یانەکەشی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانەو لەو قۆناغەش لەگەڵ لیڤەرپوڵ یاری دەکات لە ٣٠ی ئەم مانگەدا.



PM:06:37:19/04/2019