بە ڤیدیۆ.. دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنە پەرلەمانتارێک

ژنە ئەندامی پەرلەمان جەزائیری، تەھراوی دومە فەوزیە، لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە دوو کەس لێیان داوە و حیجابیان لەبەر کردووەتەوە و ھەڕەشەیان لێ کردووە.

تەهراوی فەوزیە پەرلەمانتاری ولآتی جەزائیر کە ئێستا ولآتەکە بە پشێوویدا دەڕوات رۆژی پێنجشەممە 18ی نیسان وەک لەو ڤیدیۆیەدا باسی دەکات کە بلآویکردۆتەوە، سەردانی ناوچەیەکی کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی ژیانی خەڵک بێت، بەڵام دوو کەس لێی ھەڵکەوتوون و وێڕای سوکایەتیکردن و دەستدرێژی کردنە سەری، ھەڕەشەی ئەوەیان لێ کردووە، ڕووتی بکەنەوە و وێنەی بگرن.

تەھراوی چووەتە بنکەیەکی پۆلیس و داوا لە بەرپرسانی ئەمنی دەکات، بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە بکەن و تاوانبارەکان ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.

 



PM:10:52:19/04/2019