به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌واو پلەکانی گەرمای پاریزگاکانی هەرێمی بۆ ئەمڕۆ راگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-4-2019 و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه باران ده‌بارێت، هاوكات سبه‌ینێ له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.
هاوكات كه‌شناسی رێژه‌ی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچه جیاجیاكانی هەرێم راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە زۆرترین بڕی باران له مێرگه‌سور و سه‌ركه‌پكان باریوه كه بڕەکەی 31 ملیم بووه.