فه‌رمانده‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى له به‌رزاییه‌كانى جۆلان به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، کە جه‌نه‌راڵ فرانسیس فیپ سانزیرى فه‌رمانده‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى بەشێوەیەکی کت‌وپڕ له به‌رزاییه‌كانى جۆلان کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكارى مردنه‌كه‌ى باس بكات.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی لەوەشکردووە، کە ئەو جه‌نه‌راڵە بۆ پاراستنی ئاشتی به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌ی كارى كردووه.
جه‌نه‌راڵ سانزیرى لە ساڵى 1957 لە غانا لەدایک بووەو له ساڵى 2017 ه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى بووە له به‌رزاییه‌كانى جۆلان، ئەمەش له‌پێناو رێگرى له كێشه‌ى پێكدادانى سه‌بازى له‌نێوان ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.