مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆببێتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی لەزاری لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمیی یەکێتی بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی لە سلێمانی ئەنجام دەدات.

وتەبێژی فەرمیی یەکێتی، ڕوونیشیکردەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا بابەت و پرسە سیاسییە جێی بایەخەکانی ڕۆژ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی پێشبینی دەکرێت بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک بێت لە بابەتی گفتوگۆی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.


AM:11:25:20/04/2019