سبەینێ موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێم و،  سبەینێش مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە 21ی نیسانی2019، مووچەی وەزارەتەكانی ( كارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و ئاودێری، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی وەبەرھێنان و دەستپاكی و ناوچە كوردستانییەكان) دابەش دەكرێت.

بڕیارە تاوەكو 24ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت.


PM:02:25:20/04/2019