وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند ماوەی تەنسیبکردنی فەرمانبەر یەکساڵە و دەکرێت لە ساڵی دوەمدا نوێ بکرێتەوە.
لە نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستاندا كه واژۆی ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌و له 16ى نیسانى 2019 ده‌رچووه، تیایدا هاتووە، ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى كاتیى (ته‌نسیبكردن) له فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كى دیکە له دواى یه‌ك ساڵ درێژده‌كرێته‌وه و له ساڵى دووه‌مدا مووچه و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش به گوێره‌ى ئه‌و شوێنه ده‌بێت كه گواستنهوهكهى بۆ ئه‌نجامداوه.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، موجەو دەرماڵەی تەسبیت کراو بەم شیوەیە دەبێت:
١-بەپێی گشتاندنمان ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٤، لەکاتی تەنسیبکردنی فەرمانبەر بۆ فەرمانگەکەی تر تا کۆتایی ساڵی دارایی کە دەکاتە مانگی ١٢ی سەرجەم موچەو دەرماڵەکانی لە فەرمانگەکەی خۆی (بنەڕەتییەکە)بۆ خەرج دەکرێت.
٢- بۆ ساڵی دارایی نوێ ئەو فەرمانگەیەی بۆ تەنسیب کراوەلەسەر بنەمای بڕواننامەی دوایین موچە،موچەکەی بۆ خەرج دەکات واتە تەنها شایستەی ئەو موچەو دەرماڵەیە دەبێت کە لە بڕواننامەی دوا موچەیدا هاتوە نەوەکو موچەو دەرماڵانەی کە لە فەرمانگە تەنسیب بۆ کراوەکە خەرجدەکرێت.