به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی تاوانبارێکی بڵاوکردەوە کە لە چۆڵەوانییەکدا دەستدرێژی سێکسی کردبووەسەر ژنێک.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر ١٢:٥٥خولهکی شه‌وی ١ی نیسانی ٢٠١٩، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که به ناوی (فاخر حمد حیدر)ی ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئافره‌ته سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه، به چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته سه‌ر ئافره‌ته‌که، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه به‌جێی ده‌هێڵێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگه‌یاندراوێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که ده‌ستدرێژی کرابووه سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.
کاتژمێر ١٢:٥٥خولهکی شه‌وی 1ی 4ی 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که به ناوی (فاخر حمد حیدر)ی ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئافره‌ته سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه، به چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته سه‌ر ئافره‌ته‌که، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه به‌جێی ده‌هێڵێت.
تاوانبار (فاخر) پێشینه‌ی له ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه ده‌ستدرێژی کردبووه سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه و دواتر ئازاد بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر
٢٠١٩/٤/٢٠