وەزیری بەرگری تورکیا هێرشدەکات و دەڵێت: پەکەکە ناپاکە لە بەراتدا هێرشی کردووە

وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری نێوان تورکیا-عێراق ھاتووەتە ئاراوە راگەیاندووە" لە شەوی بەرات ھێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازییمان و بەمەش نیشانی داوە کە چەندە ناپاکە".  ئەوە لە کاتێکدایە هەپەگە هیچ راگەیاندنێکی تا ئێستا بڵاونەکردۆتەوە.

ئاژانسی ئاندۆڵ لە زاری وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکارەوە بڵاویکردەوە، دەڵێت "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامدراوە، رێکخراوی تیرۆریستی گورزی توندی بەرکەوتووە، رێکخراوی تیرۆریستی کە گەیشتووەتە خاڵی کۆتاییھاتن، لە شەوی بەرات ھێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازییمان و بەمەش نیشانی داوە کە چەندە ناپاکە". 

خوڵوسی ئاکار دەشڵیت: "ئەم ھێرشە قێزەونە چۆک بە ئێمە دانادات، سوپای تورکیا بەپێداگرییەوە ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات". 

تا ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەڵ باڵی سەربازی پەکەکە هیچ راگەیاندنێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکرۆدتەوە، تەنها میدیاکانی نزیک ئەو حیزبە باس لەوە دەکەن"لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای تورک لە سنووری نێوان باکور و باشوری کوردستان، زیاتر لە چوار سەربازی سوپای تورک کوژران".

هەروەها هاتووە "دوێنێ لە گردی شەهید باگەری ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لە باکوری کوردستان،کە دەکەوێتە سنووری نێوان باکور و باشوری کوردستان، شەڕ لینێوان سوپای تورک و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار-دا هاتە ئاراوە".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە لەو شەڕەدا چوار سەربازی تورک کوژراون شەش سەربازی دیکەش برنداربوون.



PM:10:36:20/04/2019