ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، رایگەیاند له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا دوو ھه‌زار كه‌س لە پاریزگاکە كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان ھێناوه .
لە نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كراوه، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له‌و شاره روویان له‌زیادبوون كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا كراوه له‌سه‌ر پرده‌كان به‌ربه‌ستی ئه‌منی دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ھه‌ڵكشانی دیارده‌كه دابنرێت.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2013، هه‌زارو 500 كه‌س خۆیان كوشتووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2015 تا 2017 واته له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 2000ھاووڵاتی كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان ھێناوه، كه به‌كاریگه‌ریی چه‌ندین پاڵنه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كاره‌یان كردووه،
ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، هاوڵاتیان بۆ خۆكوشتن په‌نایان بردووه‌تە بەر چه‌ك و خنكان له‌ئاو و خۆھه‌ڵدان له‌سه‌ر پرده به‌رزه‌كانه‌وه.