وەزارەتی دارایی پارە بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی تەرخان دەکات

وەزارەتی دارایی بە نوسراوێک بڕی 40 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ مەبەستی کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە تەرخان دەکات.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی رێباز حەملان وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی بڕی 40 ملیۆن دینار مانگانە لە 1ی 1ی 2019 تا 31ی 12ی 2019 بەمەبەستی کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە دەبێت کارەکە بەشێوەی کەمگەری سنووردار ئەنجام بدرێت و وەزارەتی داراییش بەرپرس نییە لە خەرجکردنی هەر پابەندبوونێکی کڕین بۆ ئەم بابەتە کە بەدەربێت لە چوارچێوەی ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە.



PM:04:57:22/04/2019