لەسەر ڕێگای دوکان - سلێمانی شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا

ئەمرۆ دوو شەممە 22ی نیسانی 2019 شەش روداوی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی-دوكان روویانداوە.

بە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسیووك بڵاویكردوەتەوە، ئەمرۆ  لەسەر رێگای سلێمانی دوكان، تەنیا لەماوەی سەرلەبەیانی تاوەكو نیوەرۆی هەمان رۆژ شەش روداوی هاتوچۆ رویانداوە، كە تەنیا یەك كەس برینداربووە، بەڵام روداوەكان زیانێكی ماڵی زۆریان لێكەوتۆتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەكانی هاتوچۆی قەزای دوكان، هەموو رێو شوێنێكی پێویستیان تایبەت بە روداوەكان گرتۆتە بەر. 


PM:07:19:22/04/2019