راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ترسی لە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە یانەی ئەلاڤێس هەیەو رایدەگەیەنێت ئەو یانەیە یەکێکن لە یانە بەهێزەکان لەم وەرزە.
راشیگەیاند "ئەو یانەیە خاوەنی هێڵێکی بەرگری بەهێزن و ئامانجی ئەوەشیان هەیە ئەم وەرزە بەشداری لە خولێکی ئەوروپا بکەن.
لەسەر ٣ نازناوەکە لەم وەرزە رایگەیاند" ئێمە تا ئێستا هیچمان نەبردۆتەوە، لەوانەیە هەر سێ نازناوەکە لە دەست بدەین و لەوانەیە هەمووشی بەدەست بهێنین، بۆیە بردنەوەی یاریەکەی سبەی گرنگە تا زیاتر نزیکبینەوە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا.
لە کۆتایدا وتی" گۆرانکاری لە پێكهاتەکەم دەکەم و پشوو بە چەند یاریزانێک دەدەم، هێشتا نازانم کۆتینیۆ و دیمبلیش کامیان سەرەکین، بەڵام هەندێك جار دیمبلی و هەندێك جاریش کۆتینیۆ یاری پێ دەکەم.
بڕیارە سبەی سێشەممە لە هەفتەی ٣٤ی خولی ئیسپانیا، هەردو یانەی ئەلاڤێس و بەرشەلۆنە لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک رووبەڕووی یەکببنەوە.