خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەشنێ موراد لەسەر بلاوکردنەوەی وێنەیەک روبەڕوی رەخنەی توند دەبێتەوە.
دەشنی لە هەژماری تایبەتی خۆیلە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سەلیبی مەسیحی لەسەرەو بەهۆی ئەم وێنەیەوە هەوادارانی کۆمێنێتێکی زۆریان لەسەر نووسیووە وبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش رەخنەی توندیان لێگرتووە.
لەسەر وێنەکەی دەشنێ رونکردنەوەیەکی نوسیوەو ئاماژەی بەوەکردووە،"ئیمڕۆ من سنبولی مەسیحم لە مل كرد بۆ هاوخەمی دەربڕین بۆ خوشك و برا مەسیحییەكان كە لە ڕووداوە تیرۆرستە دڵتەزێنەكەی وڵاتی سریلانكا بوونە قوربانی, وەك چۆن خانمە سەرۆكی وڵاتی نیوزلەندا سەرپۆشی پۆشی و قورئانی پیرۆزی خوێند كاتێك مزگەوتێك تەقێندرایەوە و سەدان كەس بوونە قوربان، منیش حەزم كرد وەك كچە كوردێك ڕێزی خۆم پیشاندەم".
دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.