هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد بڵند عه‌بدوڵا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی له‌گه‌ڵ دوو کچەکەی بڵاوكرده‌وه.
بڵند لەگەڵ بلاوکردنەوەی وێنەکەی نوسیویەتی،" بۆ ئەوەی بتوانی دایک و باوکێکی باش بیت بۆ منداڵەکانت دەبێ زۆر شت بکەیتە قوربانی بۆ ئەوەی بتوانی زۆرترین کاتت لەگەڵ ئەوان بەسەر بەریت، لەپێناو بونیادنانی کەسایەتیەکی بەهێز و بڕوا بەخۆبو".
بڵند ئەوەشی نوسیوە، بەرامبەر ئەوەدا تۆش لەوان فێری زۆر شت دەبیت کاتێک دەچیتە ناو دونیای ئەوان کە چەند پاک و بێگەرد و پڕە لە سۆز و جوانی و پێکەنین، خودای گەورە هەموو منداڵێک لە ناخۆشی و ناڕەحەتی بپارێزیت و بتوانن ژیانێکی ئارام و دور لە ئازارکێشان بژین" .
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له ساڵی 1978 له شاری ئه‌نبار له دایك بووه، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه، له ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه و دواین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "باوك"بوو له‌ساڵی 2011.