گەر بزانی چوالە چەند بەسوودە شوک دەبیت


‌بادەمی سەوز، یاخود چوالە) پێک دێت لە ڕێژەیەکی ئێجگار باش ماددەی خۆراکی ئەم پێکهاتە گرنگەش زۆر بەسوودە بۆ تەندروسی، لەم دوایاندا لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە چوالە زۆر گرنگە بۆ پێست و قژ.ئەمانەش هەندێکن لەسودەکانی ....

ـ بەسودە بۆدڵ: لەتوێکڵی چوالەدا ڤولاڤۆنوید هەیە کە بە دووەم بەشی میتابۆلیزم دادەنرێت . ئەم ڤلاڤۆنویدە لەگەڵ ڤیتامین ئیدا دەبنە هۆی پاراستنی دیواری مولولەی خوێن ئەمەش وادەکات بەدووربی لەسەکتەی دڵ.

ـ دژی کۆلسترۆڵی زیانبەخشی لەشە.

ـ فۆسفۆری تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ ئێسک و ، ددان، لەبەرئەوەی بەهێزیان دەکات و لەداخوران دەیان پارێزت.

ـلەدوای هەموو ژەمێک ئاستی شەکر لەلەشدا بەرز دەبێتەوە بەڵام گەر چوالە بخۆی زۆر بەئاسانی ئەم شکرە ڕێک دەخات بەهۆی هاندانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینەوە.

ـ دژە ئۆکسانە و لەش لەژەهر پاک دەکاتەوە.

ـ  دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ph ی لەش.

ـ ماددەیەکی خۆراکی زۆری تێدایە بۆیە گەر بێت و ڕۆژانە بخورێت  ئەوا تەندروستی مێشک دەپارێزێت.

ـ گەر خوازیاری دابەزاندنی کێشی ئەوا چوالە بەباشترین چارەسەر دادەنرێت.

ـ ڕێژەیەکی باش فایبەری تێدایە کەوادەکات تەندرووستی کرداری هەرس پارێزاوبێت.

ـ ‌ئا ـ هە ـف

سەرچاوە: stylecraze 



PM:11:30:22/04/2019