لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆشداری دەدرێت

ئەندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  لە هاوپەیمانی نەسڕ، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئاشكرای دەكات، هەریەكە لە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدەنە دادگا و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ، هەرێمی كوردستان هیچ شایستەیەكی لە هەناردەی نەوت ڕادەستی بەغدا نەكردووە.

هودی سەجاد، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی  عیراق لە هاوپەیمانی نەسڕ ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی شایستەی دارایی سێ‌ مانگی تا 31ی ئازار و قەرەبووەكەشی ڕادەستی هەرێم كردووە، بەبێ‌ ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی بەرمیلێك یان قەترەیەك نەوت بداتە حكومەت و وەزارەتی نەوتی عیراق، بۆیە ئەوە یان لاوازی لیژنەی داراییە یان لاوازی حكومەتی فیدڕاڵییە و لەوبارەیەوە داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەین هۆكاری ئەوەمان بۆ ڕوونبكاتەوە.

هەروەها دەڵێت: عیراقیەكان لە ماف و ئەركدا یەكسانن و بەو هۆیەشەوە بەنیازم داوایەكی دادوەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و فوئاد حسێن، وەزیری دارایی بەرزبكەمەوە، چونكە پێویستە بزانین چۆن ئەو پارەیە هەمووی بۆ هەرێمی كوردستان خەرج كراوە بەبێ‌ ئەوەی داهاتمان لە نەوتی هەرێم دەستبكەوێت، سەرۆك وەزیران لەگەڵ هەرێم ڕێككەوتووە و ئەگەر ئەو ڕێككەوتنە هەیە پێویستە بۆ هەمووان ئاشكرابكرێت و بۆچی شاردراوەتەوە و بۆچی سەروەت و سامانی هاووڵاتیانی باشوور وەربگیرێت، كەواتە دەبێت هەرێمیش ئەوەی پێویستە لەسەری بیدات.

سه‌جاد ئه‌وه‌شی بۆسۆمه‌ریه‌ نیوز ئاشكرا كردوه‌، لیژنەی دارایی پەڕلەمان دەبێت بەرپرسیارێتی تەواو لەوبارەیەوە هەڵبگرێت، كە چۆن ڕێگەی داوە بە خەرج كردنی ئەو پارەیە بەبێ‌ ئاگاداری ئەوان لەكاتێكدا ئەوان لایەنی پەیوەندیدارن بە چاودێری جێبەجێ‌ كردنی بودجە و دەبێت مادەیەك هەبێت، كە ڕێگە نەدات بە خەرج كردنی یەك دینار بۆ هەرێم تاوەكو نەوت لەبەرامبەریدا نەدات.

ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوو به‌گوێره‌ی یاسایی بودجه‌ حكومه‌تی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی یاسایی بودجه‌ نه‌بوه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت مانگانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازار كردنی عێراقی سۆمۆ بكات ،


PM:04:59:23/04/2019