جامی سوپەری ئیسپانیا دەبرێتە سعودیە

وا بڕیارە جامی سوپەری ئیسپانیا لە داهاتوودا لە وڵاتی سعودیەی عەرەبی ئەنجام بدرێت و شێوازە نوێیەکە جێبەجێ بکرێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رێکەوتوون تا لە ٦ وەرزی داهاتوو جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە بە بەشداری ٤ یانە ئەنجام بدرێت.

یانەکانیش بریتی دەبن لە یەکەم و دووەمی خولی ئیسپانیاو یەکەم و دووەمی جامی شای ئیسپانیا.

لەشێوازە کۆنەکەی جامەکە، لە نێوان براوەی لالیگاو براوەی جامی شا ئەنجام دەدراو یارییەکانیش لە مانگی هەشت دەکرا، بەڵام لە شێوازە نوێیەکە لە مانگی یەکی ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت.



PM:11:05:23/04/2019