نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت


 سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند " بڕیارە بەشەبەنزینی زیاتر بە بەنزینخانە حکومییەکانی هەرێم بدرێت بەوەش نرخی بەنزین لە ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ دینار جێگیر دەکرێت".

عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەڕێگای لیژنەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی پارێزگای هەولێر بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین لەسەر هێڵن لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی بەشەبەنزینی زیاتر لە بەنزینخانە حكومییەكان بە هەرێم بدرێت".

عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " بڕیار وایە ڕێژەیەكی زیاتری بەنزین بە بەنزینخانە حكومییەكانی هەرێم بدرێت، ڕاستەوخۆش لەگەڵ ئەمەدا نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێم  دادەبەزێت و نرخەكەی لە نێوان ٤٥٠ دینار بۆ ٥٠٠ دینار جێگیر دەكرێت.

 نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی هەرێم لەسەرو ٦٠٠ دیناری عێراقییەوەیە.



PM:02:50:24/04/2019