هەسەدە داوایەکی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە

ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات، داوایه‌كی حكومه‌تی دیمه‌شقی له‌باره‌ی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات "ھه‌سه‌ده‌" ره‌تكرده‌وه‌.

ریاز ده‌ڕاڕ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات رایگه‌یاندوه‌، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق په‌كیكه‌وتووه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاش تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان.

ئاشكراشیكردوه‌، حكومه‌تی دیمه‌شق له‌ گفتوگۆكاندا داوای ھه‌ڵوه‌شاندوه‌ی بێ مه‌رجی ھێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كردوه‌ و ئه‌وانیش ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ ھۆكار بووه‌ بۆ په‌ككه‌وتنی گفتوگۆكان و دیمه‌شقیش نایه‌وێت ھیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بكات".


PM:07:21:25/04/2019