سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عیراق بە توندی وهڵامی قسهكانی شاسوار عهبدولواحید دهداتهوه.
لە نوسینێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە رابون مهعروف سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عیراق ئاماژە بەوەدەکات" ئەم جوڵانەوەیەمان دامەزراند، شاڵاوێكی گەورەی بوختان و درۆ لە دژی ئێمە بەرپاکرا. جێگەی داخە خۆت بە ئۆپۆزیسیۆن بزانیت و دیسان لە پەنای ھەمان درۆ و بوختانی حیزبە تەقلیدیەکان خۆت بشاریتەوە!".
دهشڵێت "جیاوازیەکان رۆشن و ئاشکران، کردنی جوڵانەوەکە بە موڵکی بنەمالە، تێکەڵکردنی جوڵانەوەکە لەگەڵ بزنس و بارگانی، نەبونی ئازادی و دیموکراسی لە ژیانی رێکخراوەییدا!".
دەقی نوسینەکە:
بوختان و درۆ: چەکە کۆنە سواوەکە!
کە ئەم جوڵانەوەیەمان دامەزراند، شاڵاوێكی گەورەی بوختان و درۆ لە دژی ئێمە بەرپاکرا. جێگەی داخە خۆت بە ئۆپۆزیسیۆن بزانیت و دیسان لە پەنای ھەمان درۆ و بوختانی حیزبە تەقلیدیەکان خۆت بشاریتەوە!
جیاوازیەکان رۆشن و ئاشکران: کردنی جوڵانەوەکە بە موڵکی بنەمالە، تێکەڵکردنی جوڵانەوەکە لەگەڵ بزنس و بارگانی، نەبونی ئازادی و دیموکراسی لە ژیانی رێکخراوەییدا!
چەند سەرنجێك:
یەکەم: وێنەکە یەکێکە لەو ھەڕەشانەی کە بۆ ھاوڕێیەك نێردراوە تا بترسێنرێت و بێدەنگبکرێت! بە خۆشحاڵیەوە
ئەو ھاوڕێیە نەترسا و بێدەنگیش نەکرا!
دوەم: کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی جوتبنەماڵەكە و دامەزراندنی سیستەمێکی باشتر، بە کەسانێك دەکرێت کە ئەخلاقی سیاسییان لە پارتی و یەکێتی بەرزتر بێت نەك نزمتر!
سێھەم: بە سادەیی: ئەگەر دەزگا جاسووسیەکان بن، دەبێت ھەڕەشە بکەن بڵێن: ئەگەر بەیان دەرنەکەن وێنەی رووت بڵاو دەکەینەوە، نەك بڵێن: ئەگەر بەیان دەربکەن بڵاوی دەکەینەوە!
چوارەم: ئەو گروپەی کۆبونەتەوە و بە ناوی ئەنجومەنی باڵاوە قسە دەکەن، زیاتر لە نیوەیان ئەندامی ئەنجومەنی باڵا نین. دوان لەوانە پێشتر دەرکرابون. ئەوانەیتریش، موچەخۆری کۆمپانیای نالیان!
دوا سەرنج و گرنگترین سەرنج: ھیوادارم ھەموان دڵنیابن کە بەردەوامین لە تێکۆشانەکەمان بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی مافیاکانی سیاسەت و کۆمپانیا چاوچنۆکەکان!