لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی ژن و مێردێک و مناڵێکیان لە گەڕەکێکی ئەو شارەدا بە مردووی دۆزرانەوە.
میدیا ئێرانییەکان لەزاری عه‌قید محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاموویی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كرماشان بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە" له‌گه‌ڕه‌كی فه‌رهه‌نگیان ته‌رمی پیاوێكی 35 ساڵان و ژنێكی 31 ساڵان و منداڵێكی 3 ساڵان له‌ماڵێك دۆزراوه‌ته‌وه و هێشتا هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ كه‌سه نه‌زانراوه".
ئەو بەرپرسەی پۆلیس دەشڵێت"له‌ئێستادا ته‌رمه‌كان له پزیشكی دادوه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان ئاشكرا بكرێت".
ئێران بە رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە بە دۆخێکی نا ئاسایی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت.