ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە چەند راسپاردەیەكی ئامادەکردووە كردوە  کە سبەنێ لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری لەسەردەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەمڕۆ شەممە لە کۆبونەوەیەکدا جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گٶران چەند راسپاردەیەكی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی كردوە تایبەت بە پێكهێنانی حكومەت و پێشنیارە نوێكان لەبارەی پۆستەكانی حكومەتەوە.

جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە سبەینێ تایبەت بە راسپاردەكانی جڤاتی گشتی، جڤاتی نیشتیمانی كۆدەبێتەوە و بڕیارییان لەبارەوە دەدرێت.

بزوتنەوەی گۆڕان، رێكەوتنێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە لەگەڵ پارتی، واژۆكردوە و بۆ دەستكردن بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتیش، چاوەڕێ‌ دەكرێت بەمزوانە پارتی و یەكێتی، رێكەوتنی كۆتایی واژۆ بكەن.


PM:01:23:27/04/2019