دوو خۆکوژی داعش پێش ئەوەی خۆیان بتەقێننەوە لەموسڵ کوژران

دوو خۆکوژی چەکدارانی داعش لە شاری موسڵ بەرلەوەی خۆیان بتەقێننەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.

 بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩، دوو خۆکوژی سەر بە داعش کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان لە خۆیان بەستبوو، دەیانویست لە گەڕەکی ئینتیساری موسڵ خۆیان بتەقێننەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو دوو خۆکوژە بەرلەوەی هێرشەکەیان ئەنجامبدەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسترێژی گولەیان لێکراو لە ئەنجامدا هەردولیان کوژران.




PM:05:18:27/04/2019