دامەزراندن لە وه‌زاره‌تی
دارایی عێراق دەستیپێکردو بۆ ئەم مەبەستەش مه‌رج و رێنمایی نوێی بۆ دامه‌زراندنی
ھاووڵاتیان له دا‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، راگەیاند.
وه‌زاره‌تی
دارایی عیراق رایگه‌یاندوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شه‌فافیه‌ت، فۆڕمێكی نوێ بۆ
دامه‌زراندن بڵاوده‌كاته‌وه و 20 رۆژی له‌دوای پڕكردنه‌وه‌و داخستنی فۆڕمه‌كه،
ناوی ئه‌و كه‌سانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه خاڵی پێویستی ئه‌لیكترۆنیان به‌ده‌ستھێناوه.
به‌پێی
مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێت له
دایك و باوكێكی عیراقی له‌دایك بووبێت، پێشتریش له ھیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت
دانه‌مه‌زرابێت و خاوه‌نی فۆڕمی دامه‌زراندن له دایكبووی ساڵی 1984 و سه‌روتر بێت
و ته‌مه‌نیشی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت. هەروەها پێشینەی تاوان و دادگاکانی نەبێت.
وه‌زاره‌تی
دارایی عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته ھاووڵاتیان فۆڕمه‌كه‌یان پێ بێت
دوای ئه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕده‌كه‌نه‌وه‌و له رۆژی چاوپێكه‌تن پێیان بێت.