وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پەیوەندی بە بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەتەوە هەیە.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژان بە گوێرەی بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەت دەبێت و بەپێی پێویستیەكان و پسپۆڕییان لە قوتابخانەكاندا دادەمەزرێن.
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەشكرد، كە بودجە دابینكرا بە هەماهەنگی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی كێشەكانیان چارەسەر دەكرێت، ئەو كێشانە زیاتر پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە و پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە.
داواشی لە بەرێوبەرایەتیەكانی پارێزگا و قەزاكان كرد بە خێرایی كاربكەن بۆ پێدانی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچەكانی هەرێمدا كە ئەوەش كێشەیەكی هونەری و كارگێڕیە، دەبێت چارەسەربكرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەتەوە و داوایانكردووە پارەكانین بۆ خەرج بكرێت و دابمەزرێن.