سپی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بلآودەکاتەوە

کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم زیاتر دەبێت و ژمارەیان بەرزدەبێتەوە بۆ شەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەیەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" سەرەتای خۆ کاندیدکردنی بەرپرسانی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، تەنها قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوون، بەلآم ئێستا ژمارەیان بەرزبۆتەوە بۆ شەش کاندید".

بەپێی ئەو زانیاریانە لە ئێستادا جگە لە قادر حەمەجان و عیماد ئەحمەد، هەریەک لە رسەلان بایز و عومەر فەتاح و شێخ جەعفەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسیش خۆیان کاندیدکردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم.

سپی زانیوویەتی شێخ جەعفەر مستەفا کاتێک کاندیدی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم پەسەند دەکات، کە وەک ئێستا لە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە بۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتن نێوان حیزبەکەیان و پارتی و بڕیاردان لەسەر کاندیدەکانی حیزبەکانیان بۆ پۆستەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە. 



PM:12:46:29/04/2019