لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، پۆلیسی سلێمانی 46 تۆمەتباری دەستگیر كردووە و دەستیشی بەسەر چەند چەكێکدا گرتووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنەکان بەم جۆرەیە:
- سێ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21 ی چەكو دەستیش بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.
- 16 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (452، 453، 456و 457 ) كە سەرجەم تۆمەتباران بەبیانوی جۆراوجۆر هاوڵاتیانیان فریوداوە و پارەیان لێوەرگرتون.
- 27 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (29ی چاودێری، 55ی یاسای سزادان، 495 ی یاسای سزادان)و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی.
پێنج كافتریا و گازینۆ داخران كە پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی گەشتوگوزار و شوێنەکانیان بۆ قوماركردن بەكارهێناوە