پۆلیسی ههولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، كه به فێڵ بڕی دوو دهفتهر دۆلاری لههاوڵاتییهك وهرگرتوه.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،دوای ئەوەی گەنجێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد دژی شۆفێرێکی تەکسی کەوا هەڵساوە بە فێڵکردن و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لەو کەسە، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە ئەو کەسە دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار بە ناوی (هـ. ح. ن ) دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵساوە بە تاوانی فێڵکردن لە گەنجێک و وەرگرتنی بڕێک پارە لێی کە بە نزیکەی (20.000 $) بیست هەزار دۆلاری ئەمەریکی (دودەفتەر دۆلار) دەخەمڵێنرێت.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی دادوەر کرا و بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٥٦) لە (ی. س. ع).