ئەمرۆ بەرەسمی بڕیار لەسەر جامی سوپەری ئیسپانیا دراو جامەکە بە شێوازێکی نوێ لە شەش سالی داهاتوو لە وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت.
جامەکە بە بەشداری ٤ یانە ئەنجام دەدرێت کە یەکەم یاری لە قۆناغی پێش کۆتایی لە نێوان پاڵەوانی جامی شاو دووەمی خولی ئیسپانیا لە ٨-١- ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت.
دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی لە لە نێوان دووەم جامی شای ئیسپانیاو پاڵەوانی خولی ئیسپانیا لە ٩-١- ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت ویاری کۆتایش لە ١٢-١- ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها دەستپێکی خولی ئیسپانیا لە ١٨-٨- ٢٠١٩ دەبێت و کۆتایی خولەکەش لە ٢٤-٥- ٢٠٢٠ دەبێت.
بڕیارە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە وەرزی داهاتوو لە ١٨-٤- ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت.