ژمارەی قوربانیانی خۆڵبارینەکەی کەربەلا بۆ چوار کەس بەرزبووەوە

لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆسەر پارێزگای كەربەلای عێراق چوار كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکیش توشی تەنگەنەفەسی بوون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەئەنجامی ئەو شەپۆلیی خۆڵبارینەی پارێزگای ئەنباری گرتوەتەوە، چوار هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوەو 61ی دیكەش توشی تەنگە نەفەسی بوون و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

پێشتر دەزگای كەشناسی عیراق رایگەیاند کە شەپۆلێکی بارانبارین لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عیراقەوە دەستیپێكردوەو  چەند پارێزگایەكی تری عیراقیش دەگرێتەوەو رەشەبایەكی بەهێزو هەورە بروسكەشی لەگەڵدایە، لەئێوارەی دوێنێوە شەپۆلەكە لەناوچەكانی خۆرئاوای  عیراقەوە دەستیپێکردووەو، بەم نزیکانەش روو لە  پارێزگاكانی تری ناوەڕاستی عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەكات.


AM:09:56:30/04/2019