قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیواداره خانمێکی ئەکتەری بیانی پۆستێكی وزاری له كابینه‌ی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرێت.
قوباد تاڵه‌بانی له تویتێكدا كه له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، هیوای خواستوه ئاریا ستارك پۆستی وه‌زاری له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرێت .
ئاریا ستارك یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه‌كانی زنجیره‌ی سراع عروش، ئه‌م زنجیره‌یه ناوبانگێكی باشی هه‌یه له جیهاندا.
زیاتر له حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه و تا ئێستا لایەنەکان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن.