قایمقامی قه‌زای سۆران رایگەیاند " له سبه‌ینێوه هاوڵاتیان ده‌توانن به دوو كاتژمێر ڤیزای ئێران به‌ده‌ستبێنن".
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" له سبه‌ینێوه هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی بەشی ڤیزای ئەلکترۆنی بكه‌ن و ده‌توانن به دوو كاتژمێر ڤیزاكانیان وه‌ربگرنه‌وه.
قایمقامی قه‌زای سۆران ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتی ده‌توانێت ڤیزاكهشی وه‌ربگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌شه‌كه بكات، به‌ڵكو به‌شی پۆسته ڤیزاكه‌ی بۆ ده‌نێرنه‌وه ماڵه‌وه".
کرمانج عێزەت لەدرێژەی لیدوانەیەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، رسوماتی وه‌رگرتنی ڤیزاش ته‌نها 2000 هه‌زار دیناره و پێویستیش ناكات سه‌ردانی كۆنسڵخانه‌ی ئێران بكه‌یت.
ڕونیشیكرده‌وه كه بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی راهێنان به چه‌ند كه‌سێك كراوه.
ئەم کارئاسانییە بەشێکە لەو پەیوەندیە باشەی هەرێم لەگەڵ ئێران‌دا هەیەتی، هەرچەندە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ کەمێک ئەو پەیوەندیانە ساردبوونەوە، بەلآم دواتر ئاسایی بووەوە.