نوێترین زانیاری لەبارەی رەوشی تەندروستی حاکم گۆران

حاکم گۆران  ئەو هاوڵاتیەی کەشەوی رابردوو لە لایڤێکی فەیسبوک تەقەی لە خۆی کرد، بەشێک لە ئەندامانی جەستەی لەدەستداوەو باری تەندروستی ناجێگیرە.

سەباح زوهێر بەرپرسی ڕاگەیاندنى تەندروستى ئاکرێ لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،حاکم گۆران لە ئەنجامى تەقەکردن لەخۆى دوو گولـلە بەر لاى چەپی سنگى کەوتووە و دڵى سەلامەتە، بەڵام گورچیلەیەک و جگەرى و ژمارەیەک ئەندامانى هەناوى لەدەستداوە

وتیشی، لە نەخۆشخانەى ئاکرێ لەلایەن تیمێکى پسپۆڕى ئەمریکى و بە سەرپەرشتى دکتۆر غازى زێبارى نەشتەرگەری بۆ کراوە، نەشتەرگەرییەکەی ماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بووەو  ٤٠ بوتڵ خوێنیان بۆ هەڵواسیوە.

سەباح زوهێر وتیشی،  تائێستا مەترسی لەسەر ژیانى حاکم گۆران ماوە، بەڵام لە ئێستادا لەژێر چاودێریى پزیشکدایە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئاکرێ.

شەوى ڕابردوو حاکم گۆران ئەو کەسەی کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چووە سەر چیا و بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە و تی تا دەوڵەتی کوردی رانەگەیەندرێت نایەتە خوارەوە، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە خۆی کرد و دوای ئەوەی چەند فیشەکێکی بە خۆیەوە نا، دەستبەجێ چەند کەسێک کە لە دەوری بوون، هەڵیانگرت و بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد.

ئەو هاوڵاتییە  چەند کاتژمێرێک بەرلە تەقەکردن لە خۆی رایگەیاندبوو، کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ خۆی دەکوژێت، بێ ئەوەی لایەنی پەیوەندار بچێت بە دەمییەوە و گوێ لێبگرن.



AM:09:26:01/05/2019