شێروان زرار: وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دەربڕی

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رەزامەنی دەربڕیوە بە خەجکردنی بڕی حەوت ملیار دیناریان بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن.

شێروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆمیسیۆن سەرجەم کارەکانی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی گرێبەستمان تەواو کردووە، لە 29نیسانی 2019ـەوە زانیاری کەسیی کارمەندەکانمان رەوانەی 52 بانکی حکومی کردووە.

وتیشی،  داوای حەوت ملیار دیناریان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  کردووە کە پارەی 42 کارمەندەو رەزامەندی نیشاندراوە بۆ پێدانی، بەڵام ماوەتەوە ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەکە رەوانەی بانکەکان بکات بۆ دابەشکردنی".

وتەبێژی کۆمیسیۆنی  هەرێم راشیگەیاند، بۆ دابەشکردنی پارەی کارمەندانی گرێبەست لە هەولێر 24 بانک، لە دهۆک 11 بانک و لە سلێمانیش 17 بانکیان دەستنیشانکردووە. دوای ئەوەی حکومەت پارەی رەوانەی بانکەکان کرد دەست بەدابەشکردنی پارەی کارمەندانی گرێبەستی رۆژی دەنگدانی 30-9-2018ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت".

بڕیارە هەر کارمەندێکی سەر سندووقی دەنگدان 150 هەزار دینار، بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان 175 هەزار و بەڕێوەبەری بنکە و جێگری بەڕێوەبەری بنکە بڕی 200 هەزار دیناریان پێبدرێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:42:01/05/2019