بەرێوبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، هەموو كارمه‌ندێكی هاتوچۆ بۆی هه‌یه لە هه‌مووكاتێكدا لێپرسینه‌وه بكات و داوای مۆڵه‌ت له شۆفێر بكات و مادەی تایبەتیش لە یاساکانی هاتوچۆدا هەیە
ڕزگار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند "به‌گوێره‌ی یاسای هاتوچۆ لهماددهی٢دا هاتووه ئه‌فسه‌ر بۆی هه‌یه داوای مۆڵه‌تی شۆفێری بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان یاسا و له‌مادده‌یه‌كی دیكه‌دا هاتووه، کارمەندی هاتوچۆ بۆی هه‌یه داوای مۆڵه‌ت بكات كه ئه‌م مادده‌یه سه‌رجه‌م كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانیش ده‌گرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ئەوەشی خستەروو، "ده‌بێت لایه‌نی یاسایی ئه‌و دوو مادده‌یه‌ی یاسای هاتوچۆ یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ك ڕێگه‌یداوه به‌كارمه‌ندان داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن و له‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌نها ڕێگه‌ی بهئهفسهران داوه".
ناوبراو ڕاشیگەیاند، " بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و ڕێكخستنی كاره‌كان، ده‌بێت سه‌رجه‌م كارمه‌ندان بۆیان هه‌بێت لێپرسرینهوه له‌شۆفێری سه‌رپێچیكار بكه‌ن و داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ماده‌ی ٢ په‌یڕه‌و بكرێت كاره‌كانی هاتوچۆ جێبه‌جێناكرێن".
لیوا ڕزگار جه‌ختیشیكرده‌وه، "كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی خۆیان بۆیان هه‌یه لێپرسینه‌وه بكه‌ن و داوای مۆڵه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له‌شۆفێران بكه‌ن، یاسا شه‌و و ڕۆژی بۆ نییه و له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی كارمهندهكهشیان، ئاشكرایكرد، "وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كارمه‌نده ده‌كه‌ن".
رۆژی سێشەممە سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەربارەی دەستگیرکردنی کارمەندێکی هاتوچۆ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کە پێویسته سنوری ڕێز بپارێزرێت و ته‌نها یاسا جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ده‌ستگیركراوه ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بنوسێت، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌سڵی سه‌رپێچی كردووه.
رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بەھۆی ئەوەی سەرپێچی کردووە، دادوەرێکی داواکاری گشتی سلێمانی لەلایەن تیمێکی ھاتوچۆی بنکەی خورماڵ راگیراوە و سزای بۆ کراوە، دواتر دادوەرەکە سکاڵای لەسەر مەفرەزەکە تۆمارکردووە، بەڵام دوای چەند جارێک لە بانگێشت کردنیان وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەند نەبوو لە ناردنی کارمەندەکانی ھاتوچۆ بۆ بەردەم دادگا.
دوای ماوەیەک دادوەرەکە سکاڵاکەی دژی پۆلیسەکان کشاندەوە، بەڵام لەسەر مافی گشتی بڕیاری بە کەفالەت ئازاد کردنی چوار کارمەندی ئەو مەفرەزەیە بە بڕی ٥٠٠ ھەزار دینار دەرچوو، لەگەڵ فەرمانی ڕاگرتن بۆ سەرپەرشتیاری مەفرەزەکە.