مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاند

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە  2ی ئایاری 2019 بۆ چوارەمین جار لەمساڵدا لە دوو پارێزگای ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چەند پارێزگای دیكەی ئیران مامۆستایان دەستیان دایەوە مانگرتن.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو مانگرتن و ناڕەزایەتییانە لەلایەن ڕێكخراوە پیشەییەكانی مامۆستایانی ئێران لە پارێزگاكانی، سنە كرماشان، یەزد، ئیسفەهان، هەمەدان، مازندەران، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باشوور، تاران، ورمێ، تەورێز، ئەلبورز و گێڵان بەڕێوە چوون و لەبەردەم پەروەردەی شارەكان كۆبوونەتەوە و داوای ویست و داخوازییەكانی خۆیان و باشتركردنی گوزەران و ڕەوشی پەروەردەیان لە ئێران كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەنجومەنی ڕێكخراوە پیشەییەكان بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە "سیسەتمی پەروەردە بەهۆی بەڕێوەبەرانی نەشیاو، لە هەموو كاتێك قەیراناویترە و ڕوانگەی بازرگانی بۆ قوتابخانەكان، ئاستی پەروەردەی خستووەتە مەترسییەوە."




PM:01:50:02/05/2019