ئەمریکا ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکان ئاشکرادەکات

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند کە لەساڵی 2018دا نزیکەی 120 هاووڵاتی سڤیل لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی لە سوریا، عێراق، ئەفغانستان و سۆماڵ گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەو 120 هاووڵاتییە 76یان لە ئەفغانستان بووە، 42 کەسیشیان لە سوریا و عێراق بووە و دوو کەسیشیان لە سۆماڵ بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی ئەمریکا لە لیبیا و یەمەن لە ساڵی رابردوودا هیچ زیانێکی گیانیی بۆ هاووڵاتیانی سڤیل لێنەکەوتوەتەوە.


PM:07:11:02/05/2019