وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە یەکێک لە بڕیاریەکان راگرتنی كردنه‌وه‌ی خوێندنگا ئه‌هلییه‌كان.
له نووسراوێكدا كه له رۆژی 8ی نیسانی 2019 ده‌رچووه‌و وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، بڕیاریداوە بە قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره ریكلامێك له‌ناوه‌وه‌ی خوێندنگا ئه‌هلییه‌كاندا.
لە بڕیارێکی دیکەدا وەزاەرتی پەروەردا ئاماژەی بەوە کردووە، چیتر رێگه نادرێت خواردن له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگا ئه‌هلی و حكومییه‌كان ئاماده‌بكرێت و له‌خوێندنگاكاندا به خوێندكاران بدرێت، ئه‌مه‌ش "له‌پێناو سه‌لامه‌تی ژیانی خوێندكاران".
لە نوسراوەکەدا هاتووە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە بە به راگرتنی كردنه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگا و باخچه‌ی ساوایان، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بووه.