ئاسایشی رانییە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

ئاسایشی رانیە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دابوو، دواتر بەجێیهێشتبوو. 

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا راگەیاندنی یاریدەدەرایەتی ئاسایشی رانیە،  ئاماژەی بەوەکردووە، لە 27ی نیسانی 2019 ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو لەسەر دووسایدی ناوچەی پیشەسازی رانیە لە هاونیشتمانییەک بەناوی (محەمەد شێرۆ پلینگ)  دەدات و جێیدەهێڵێت.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایش لە یاریدەدەرایەتی ئاسایشی رانیە، توانرا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکرێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا بگیرێت. 

ئاسایشی رانییە لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ا.م.‌‌‌ا) ەو دانیشتووی قەزای رانیەیە. 


PM:08:26:02/05/2019