لە مەرزی شوشمێ دەستبەسەر بڕێکی زۆر شوتی هاوردەدا دەگیرێت کەبەهۆی دەرمانی زۆرەوە مەترسیدارە بۆ خواردن.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: برێکی زۆر شوتی دەستی بەسەردا گیراوە لە مەرزی شوشمێ کە وابڕیار بوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
وتوشیەتی: چەند جۆرێک دەرمان بۆ پێگەیاندنی شوتی بەکار دەهێنرێت بەڵام ئەم شوتییانە بڕێکی زۆر دەرمانیان بۆ بەکارهێنراوەو مەترسی نەخۆشییان هەیە.