سپی هۆکاری دواکەوتنی پپێکهێنانی کابینەی نوێ بلآودەکاتە
کێشەکە ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانییە

هەرچەندە پێشتر دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئەستۆی یەکێتی و داواکاریییەکانی بوو، بەلآم ماوەی نزیکەی دوو هەفەتەیە کێشە کەوتۆتە نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی یەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی زیاتر لەسەرچاوەیەکی نزیک پارتی، دەست " سپی " کەوتووە، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئێستادا لە ئەستۆی پارتییەو بەدیاریکراوی لە ئەستۆی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیدایە، کە ناکۆکیەکی قوڵیان هەیە لەسەر بەرپرسیارێتی هێزی ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، هەرچی نێچیرڤان بارزانی یە، دەیەوێت ئەنجومەنی ئاسایش سەر بە سەرۆکایەتی هەرێم بێت و هەر خۆشی بەرپرسی ئەو دەزگایە بسپێردرێت بە کەسێکی سەر بەباڵەکەی خۆی، بەپێچەوانە مەسرور بارزانی دەیەوێت ئەنجومەنی ئاسایش سەر بەسەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم بێت.

دەربارەی قولآیی ناکۆکیەکانی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، گەیشتۆتە ئاستێک کە باس لە ئاڵوگٶڕ لە هەردوو پۆستەکەدا دەکرێت، کە سەرلەنوێ نێچیرڤان بارزانی کاندیدبکرێت پۆستی سەرۆکی حکومەت، هەرچی مەسرور بارزانیە کاندیدبکرێت لەلایەن پارتیەوە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.

بەپێی راپرسیەکی پەیجی ماڵپەڕی سپی، کە لەتۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک ئەنجامی دراوەو تیایدا پرسیار کراوە کە " كێ لە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەرپرسە؟"، لە ٦٥% دەنگەندەران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسە، لە ٣٥% دیشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەرپرس دەزان لە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ.



PM:08:22:03/05/2019