ئاوات بۆکانی دەستگیر کرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایار، ئاوات بۆکانی هونەرمەندی میللی لەسەر دوو سکاڵای هاوڵاتیان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.
 
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئاوات بۆکانی، بەپێی ماددەكانی 432 کە بریتییە لە هەڕەشەکردن بە کوشتن و 395  سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، کە بریتییە لە پاشگەزبوونەوە لە بەڵێندان بە هاوسەرگیری لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر دەستگیر کراوە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، کە ئاوات بۆکانی لەکاتی دەستگیرکردنیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەری پێبووەە دەست بەسەر بەسەر ژمارەیەک چەک و فیشەکی جۆراوجۆردا گیراوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەكی جۆری تۆكاریف و شانەیەك و 20 فیشەك و چەكێكی جۆری ویزە لەگەڵ شانەیەك و 27 فیشەك هەروەها مەغزەنێكی جۆری كڵاشینكۆف و چواردە فیشەك كە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا بوە.

وتەبێژی پۆلیس ئاشکراشیکرد، "لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر بەندە و لە هەرشوێنێك فەرمانی گرتنی هەبێت دەنێردرێت بۆ شوێنی داواكراو و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".
 


PM:06:36:04/05/2019