یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

دیوانى وەقفى سوننى عێراق  رایەگیاند، سبەی تەواوکەرى مانگى شەعبانە و دوو سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە دیوانی وەقفی سوننی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی یەکشەممە 5-5-2019 تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی دووشەممە 6-5-2019 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هاوکات لیژنەی بینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لەبەر نەبونی بەڵگەی پێویستی شەرعی بۆ بینی مانگ، بڕیاردا سبەینێ یەکشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی دووشەممە 6ی ئیاری 2019 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە. 

وەزارەتەکە هاوکات پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی موسوڵمانان کرد بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە.




 

PM:07:07:04/05/2019