کامێرامانێکی دیاری کەناڵی KNN دەستی لە کاركێشایەوە.
لە ئەکاونتی خۆی، کامێرامان رێبین جەلال لە ئەکاونتی خۆی لە پۆستێکدا دەستلەکاکێشانەوەی خۆی لە کەناڵەکە راگەیاندووە.
لەو پۆستەدا، رێبین جەلال نووسیوویەتی " وەک وێنەگری کەناڵه ئازیزەکەی knn دەست لەکارکێشانەوەم داوە خۆشەویستیم بۆ هاوڕێیان بمبورن لە هه موو شت کە بەهۆی ئیشەوە بووبێت ڕێزم بۆ هاوڕێیان و هاوکاران".
رێبین جەلال بە کامێرامانێكی شارەزاو بەیەکێک لە رۆژنامەنووسە کۆنەکانی کەناڵی KNN دادەنرێت کە لە سەرەتاکانی دامەزراندنی ئەو کەناڵەوە وەک کامێرامنێکی کار دەکات.