لیستی ناوی وەزیر و بەرپرسەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایار دوای رێکەوتنی پارتی و یەکێتی واژوکرا، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرجەم ئەو وەزارەتانەی ئاشكراکرد کە بەر حزبەکەی دەکەون لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، هاوکات ناوەکانیان ئاشكرا کرا.

بەپێی هەوالێکی روداو لیستی ناوی وەزیر و بەرپرسانی یەکیتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بریتین لە:

بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان 
قوباد تاڵەبانی - لە پۆستەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە وەک جێگری سەرۆکوەزیران
حاکم قادر جێگری سەرۆکی هەرێم
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ - وەزیری پلاندانان
یوسف گۆران هەر لەپۆستەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە وەک وەزیری خوێندنی باڵا
شۆرش ئیسماعیل و مستەفا چاوڕەش هەردوکیان کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە
حەمەی حەمە سەعید - وەزیری رۆشنبیری
خەسرۆ گوڵ محەمەد - دەزگای ئاسایش 
دکتۆر عیزەت سابیر - وەزیری کشتوکاڵ






PM:10:54:05/05/2019