عەبدوڵا مەلا نوری: لەناو گۆڕاندا لۆبی پارتی بەسەر لۆبی گۆڕاندا سەرکەوت

هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حیزبە، لەسەر رێکەوتنی نێوان پارتی‌و گۆڕان دەڵێت " ئەوەی دەکرێت دەرئەنجامی سەرکەوتنی لۆبی پارتیە بە سەر لۆبی گۆڕاندا لە گردەکەی ‌قڵای گۆڕانکاری، وەک چۆن ساڵانێکە لە ناو سەرکردایەتی یەکێتیدا ئەم دیاردە سەیرە دەیبینین".

لە وتارێکدا عەبدوڵای مەلا نوری دەڵێت " ئەوەی لەم سەروەختەدا بە ناوی رێکەوتنی پارتی-گۆڕانەوە لە سەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە دەستبەرداربونی سیستمی پەرلەمانی هاوشێوەی بەغدایە کە کرۆکی بەرنامەی سیاسی گۆڕان پێک دەێنێت. ئەوەی دەکرێت سیستمی پەرلەمانی نییە، ئەسڵەن هیچ جۆرە سیستمێک نیە، بەڵکو دەقیق جێبەجێکردنی ئەجێندای پارتی و ئاوا کردنی سیستمی دڵخوازو داهێنراوی بنەماڵەیە".

هەروەها لەو وتارەدا ئەو هەڵسوڕاوە، دەڵێت "ئەوەی دەکرێت دەرئەنجامی سەرکەوتنی لۆبی پارتیە بە سەر لۆبی گۆڕاندا لە گردەکەی ‌قڵای گۆڕانکاری، وەک چۆن ساڵانێکە لە ناو سەرکردایەتی یەکێتیدا ئەم دیاردە سەیرە دەیبینین. ئەوەی دەسڕۆیشتوانی گۆڕان دەیکەن هەمان رۆڵگێڕانی یەکێتیە لە ناو ئەجێنداو سیاسەت و سیناریۆی پارتیدا، بەڵام بە نرخێکی زۆر هەرزانتر".

عەبدوڵای مەلا نوری پێیوایە" ئەوەی لە رۆژانی داهاتودا بە ناوی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە لە پەرلەمان دەکرێت ٣٠ حوزیرانێکی ترە. ئەو پۆستانەی دەدرێن بە گۆڕان هیچ نیە جگە لە بەرتیلێکی بێ بەها لای پارتی لە بەرامبەر دەستبەرداربونی گۆڕان لە لوبی خەباتی گٶڕان و نەوشیروان مستەفا کە خۆی لە گۆڕینی سیستمدا دەبینیەوە".

دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە



PM:11:57:05/05/2019