رۆژی چوار شەممە ٨ ی ئایار پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو خاڵی باسی کۆبوونەوەکە تەنها گفتوگۆدەبێت لەسەر کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم.
بەپێی بەرنامەی کار، دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر ١١ی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ٥ی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت و تەنیا یەک بڕگە لە خۆی دەگرێت کە ئەویش دەنگدانە لەسەر پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر یاسای سەرۆکایەتی و لە نێویشیدا شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەدرێت.
ئەو کۆبوونەوەیە دوای رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دێت کە دوێنێ یەک شەممە ٥ ی ئایار لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆسرەت رەسوڵەوە لە سێمانی واژوو کرا.