دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان ده‌كات.
لە پەیامێکدا کە كۆشكی سپیبڵاویکردوەتەوە تیایدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە "سڵاو و رێزم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و موسڵمانانه ده‌كه‌م، كه به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، مانگی ره‌مه‌زان مانگی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه بۆ موحه‌مه‌د. خێزانه‌كان و كۆمه‌ڵگای موسڵمان دوای بینینی مانگ، به ده‌ستپێكردنی مانگی بیركردنه‌وه‌ی ده‌روونی، نوێبوونه‌وه‌ی رۆحی و نوێژكردنهوه ده‌ست به رێزگرتن له‌و سروشه ده‌كه‌ن".
ئاماژەی بەوەشكردوە، "له مانگی ره‌مه‌زان موسڵمانان له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا خۆرئاوابوون به‌ڕۆژوو ده‌بن، ئایه‌تی قورئان ده‌خوێننه‌وه و كاری چاكه و خۆبه‌خشی به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌م رێگه‌یه‌وه گه‌شه به تێگه‌یشتنێكی نوێ ده‌ده‌ن، به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به رێڕه‌وی رۆحانی، به قووڵی رێز بۆ ره‌حمه‌تی خودا داده‌نێن".
تره‌مپ باسی لەوەشكردووە "به درێژایی ئه‌م مانگه، هه‌موومان ده‌رفه‌تێكمان بۆ بیركردنه‌وه له‌و نیعمه‌تانه هه‌یه كه پێمان به‌خشراون، هه‌وره‌ها ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌كتر بگه‌یه‌نینه لووتكه، هه‌مدیسان كار بۆ زیاتكردنی مه‌حه‌به‌ت له نێوانمان بكه‌ین. به گیانی مانگی ره‌مه‌زان ده‌توانین به یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك بونیاد بنێین، كه زۆرترین رێزگرتن و گونجانی تێدا بێت".
له بەشێکی دیکەی پهیامهكهیداسەرۆکی ئەمریکا راشێگەیاندووە "خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا "خاتو میلانیا" له باشترین هیواخوازیدا بۆ موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌گه‌ڵم به‌شداره".