وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "پڕەنسیبێک" هەیە کە ئێمە و پارتی لەسەری ڕێککەوتوین ئەویش ئەوەیە تا هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەبنە هێزی نیشتمانی دەبێت هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بەدەست یەکێتی و پارتیەوە بێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند،" له‌هه‌موو دانوستانێكدا هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌مووی ده‌ست ناكه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌دانوستانێكی وه‌ك ئه‌مجاره كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش تێیدا به‌شدار بووه، ره‌نگه هیچ لایه‌كمان ئه‌وه‌ی ویستومانه ده‌ست نه‌كه‌وتبێت ته‌واو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لای خۆمان داماننابوو لانی كه‌م جێبه‌جێ بووه و ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه له‌هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌م وڵاته قسه و ده‌نگمان هه‌بێت له‌دروستكردنی بڕیار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌م مافمان هه‌بێت و هه‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیمان هه‌بێت و خۆمان به هاوبه‌ش بزانین له حكومڕانی وه له‌هه‌موو كاتێكدا ببینه به‌شێكی جێبه‌جێكاری حوكمڕانی".
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی دوێنێی شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه رایگه‌یاندبوو "پارتی جه‌ختی كرده‌وه به‌ڵێنی وای نه‌داوه ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كان لای جێگره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه لای جێگره‌كه‌ی گۆڕان ده‌بێت"، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ئه‌وه جێگای خۆشحاڵی نییه بۆ هیچ لایه‌كمان كه دڵمان به‌وه خۆش بێت لایه‌نێك شتێكی ده‌ستكه‌وتووه و لایه‌نێكی تر ده‌ستی نه‌كه‌وتووه، ئێمه سێ لایه‌نی دوژمن نین له‌م وڵاته‌دا به‌ڵكو پێویسته سێ لایه‌نی دۆست بین حكومڕانی ئه‌م وڵاته كۆمان ده‌كاته‌وه هه‌رسێكیشمان له‌م حكومه‌ته‌دا به‌شدارین".
وتیشی"پڕه‌نسیبێك هه‌یه كه ئێمه و پارتی له‌سه‌ری رێككه‌وتوین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تا هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان ده‌بنه هێزی نیشتمانی و هێزی حه‌فتا و هه‌شتا ناوییان نامێنێ ده‌بنه هێزێكی نیشتمانی كۆكراوه و بڕیاره‌كه‌یان به‌ده‌ست حكومڕانی ئه‌م وڵاته ده‌بێت، مادام یه‌كێتی و پارتی هێزییان هه‌یه تا ئه‌و شوێنه‌ی بڕیار له‌چاره‌نوسی ئه‌و هێزانه ده‌درێت ده‌بێت ئه‌و پۆستانه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌دات به‌ده‌ست یه‌كێتی و پارتیه‌وه بێت، "مه‌نتقیش" هه‌روا ده‌ڵێت ناكرێت هێزێكی سیاسی هێزی نه‌بێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی هێزی هێزێكی سیاسی تر بدات ئێمه پێمان خۆش ده‌بوو ئێستا هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێزی نیشتمانی بونایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێكی "مه‌ده‌نی" بیتوانیایه ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێت به‌ڵام واقیع وانیه و هیوادارین و ئیش-یش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌زوترین كات ئه‌م هێزانه ببنه هێزی نیشتمانی و ئه‌وسا هه‌ركه‌س به بێ ئه‌وه ئینتیمای حیزبی هه‌بێت یا له‌هه‌ر حیزبێكی تر بتوانێت ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێت وه‌كو له وڵاتانی تر هه‌یه كه خه‌ڵكی "مه‌ده‌نی" پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌رده‌گرن، پڕنسیبه‌كه‌ی نێوان ئێمه و پارتی ڕوونه".
له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژەی بەوەشکرد"ئێمه حیزبی قسه نین حیزبی كردارین، نه‌ك هه‌ر داواكاریمان هه‌یه به‌ڵكو خۆمان له حوكمڕانی بوین نه‌ك هه‌ر هه‌وڵمان بۆی داوه به‌ڵكو چه‌ند هه‌نگاوێكیش چوینه‌ته پێشه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌شێكی زۆری هێزی ده‌ره‌وه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا هێزی نیشتمانین و له‌شه‌ڕی داعش-یشدا چه‌ند فرقیه‌ك هه‌بوون كه هێزی تێكه‌ڵبوون هێزی ئه‌م میلله‌ته بون بێ جیاوازی نێوان پارتی و یه‌كێتی و حیزبه‌كانی تر به‌ڵام هێزی حه‌فتا ماوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه كه هی یه‌كێتیه و هێزی هه‌شتا-ش كه‌هی پارتیه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوییان بۆ هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام وه‌ك دروشم نا چونكه ئێمه هه‌نگاوی كرداریمان ناوه نه‌ك دروشم به‌رزبكه‌ینه‌وه".
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند كه "بڕواناكه‌م هێج لایه‌كمان ڕێگرمان هه‌بێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ته‌نها كاته، چونكه نه‌ك هه‌ر داواكاری بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌ڵكو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه پێویسته تا هه‌ر سێ لامان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی ئاینده ڕێك بكه‌وین تا به‌رچاوی حكومه‌ت ڕون بێت كه چۆن هه‌مووان پێكه‌وه له‌حكومه‌تدا خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی د.شۆڕش حاجی باسی له‌وه‌كردبوو كه "ئێمه دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕتكردۆته‌وه چونكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وێڕای ئه‌و "په‌لاماره‌ی له 12/5/2018 كردییانه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تا ئه‌م ساته سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه له‌ناو هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ده‌نگیان دابێت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستا یه‌كێتی پابه‌ند نیه به‌و چوار رێككه‌وتنه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵمان كردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سزای ده‌نگده‌ر و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات".
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌میان هه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری سلێمانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ماوه‌كه‌شی به‌سه‌رچووه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌سنگی فراوانه‌وه قبوڵی كردووه نه‌یگۆڕیووه ئه‌وه "ده‌لاله‌ت"ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی ئه‌و قۆناغه‌ی به‌جێهێشتووه و ده‌یه‌وێت له‌جیاتی ململانێ و ناكۆكی ئشته‌وایی و ده‌ست خستنه ناو ده‌ست په‌یڕه‌و بكات".
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو كه "دووه‌میان ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كه‌ی كاك شۆڕش حاجی ئه‌وه‌یه كه هێزێكی سیاسی عه‌زێتی داون سزای داون با ئه‌و پێوه‌ره هه‌مومان بگرێته‌وه نه‌ك ته‌نها بۆ یه‌كێتی بێت من حه‌زناكه‌م ئه‌وه ببێته پێوه‌ر به‌ڵكو با لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، به‌ڵام كه ئه‌وان پێوانه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئێمه (اشدا‌و علی الكفار) نه‌بێت بۆ ئه‌وانیش (رحما‌و بینهم) بن، ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌موو بێت حه‌زناكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر لاپه‌ڕی كۆن هه‌ڵبده‌نه‌وه حه‌زده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "سزادانی سیاسی تاوانه ده‌توانن له ڕێگای پۆلیس و دادگاوه خۆی و حزبه‌كه‌شی سكاڵا تۆماربكات له دادگا و شتی وا لای ئێمه نه‌ماوه".
سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی یەکێتی داوای چەند بریکارێکی وەزارەتەکانی کردبێت بەڵام پێی نەدراوە؟ لەتیف شێخ عومەر ڕەتی کردەوە و وتی" خۆی عادەتەن ڕێکەوتن لەسەر کابینەکە تا ئاستی وەزارەتەکان دەڕوات دواتر خوار ئەوە و وردەکاریەکەی قسەی لەسەر دەکرێت وە ئێمە هێزێک نین کە تازە "داخڵ"ی حکومەت بوبێتین 27 ساڵە لەحکومەتین وەزیر و ڕاوێژکار و بریکار و بەڕیوەبەری گشتی و پۆستەکانی دیکەمان هەیە ئێمه هێزێک نین تازە بێنە ناو حکومەتەوە و بڵێ بەشەکەی من ئەوەندەیە ئێمە لەو ڕوەوە کێشەیەکمان نیە لەگەڵ پارتیدا لێکتێگەیشتنمان دەبێت."